Skip to the content

ڕێکاری نوێ بۆ گەشتکردن لە رێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە دەرچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێکاری نوێی بۆ گەشتکردن لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە دەرکرد.
بە گوێرەی نووسراوێکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ڕێککەوتی ١/٤/٢٠٢٢ جێبەجێ دەکرێت، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵییەوەیە و لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان گەشتی دەرەوەی هەرێم دەکەن یا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێویستیان بە پشکنینی (PCR) نییە، بەو مەرجەی ژەمە ڤاکسینێکی جۆری (جۆنسن ئەند جۆنسن) یا دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەیان وەرگرتبێت، جگە لەو کەسانەی ڕەوشی تایبەتیان هەیە و ناکرێت ڤاکسین وەربگرن، بەو مەرجەی رەوشەکەیان بە ڕاپۆرتێکی پزیشکی پشتڕاست کرابێتەوە و پشکنینی (PCR)ـی نێگەتیڤیشیان لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر پێ بێت.
هەروەها لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێویسیتشی دەزانێت کە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرەکانیانەوە پەیڕەو بکەن و لە فەرمانگەکانیش پەیڕەوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی ئاداری ٢٠٢٢