Skip to the content

بە سەرپەرشتیی فەرمانگەی میدیاو زانیاری خوولی شیکردنەوەی داتاو زانیاری بەڕێوە چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 19 ی ئایاری 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆتایی هێنا بە خوولێکی پێنج ڕۆژە کە تایبەت بوو بە شیکردنەوەی داتا و زانیاری، کە بۆ ژمارەیەک وەزارەت و دەستەو فەرمانگە ڕێکی خستبوو.
لەم خوولەدا 35 فەرمانبەری وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان تیایدا بەشدار بوون و لە لایەن ڕێکخراوی ستاتیسکس بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بە سەرپەرشتیی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە ئەنیستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی بەڕێوەچوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
19 ی ئایاری 2022