Skip to the content

خزمه‌تگوزاریی پێویست ده‌گه‌یه‌نرێته‌ زه‌وییه‌كانی 8 ی حه‌سارۆك

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 18ی ئایاری 2022، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كردووه‌ و داوای لێكردوون  هه‌رچی زووه‌ ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی پێویستن ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێویست بگه‌یه‌نرێته‌ زه‌وییه‌كانی 8 ی حه‌سارۆك.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌و‌انی و گه‌شتوگوزار، به ‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ پارچه‌ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه‌ به‌ زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام بدرێت و خزمه‌تگوزاریی بگه‌یه‌نرێته‌‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن سوود له‌ زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

18 ی ئایاری 2022