Skip to the content

٥.٥ ملیۆن دۆلار بۆ ١٠٠ تووشبووی تەلاسیمیا تەرخان کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان کردن و خەرجکردنی بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ ١٠٠ تووشبووی تەلاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی پارەی تەرخانکراو، بۆ ھەر نەخۆشێک بڕی ٥٥ هەزار دۆلار خەملێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ی ئایاری ٢٠٢٢