Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی ٧٤١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی ٧٤١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەکانی ئاو و بیر و کارێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢