Skip to the content

لە ٣١ ساڵى ڕابردوودا پەروەردە (٧٢%) گەشەسەندنى بەخۆیەوە بینیوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ خوێندنى ساڵى نوێى (٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣) لە هەرێمى کوردستان دەستى پێ کرد. لەم ڕاپۆرتەدا بەروارد کردنێک دەکەین لەنێوان ژمارەکانى قوتابی و مامۆستا و قوتابخانەکانى ساڵى خوێندنى (١٩٩٠ ـ ١٩٩١) لەگەڵ خوێندنى ئەمساڵ بۆ ئەوەى بزانین لە بوارى پەروەردەییەوە، هەرێمى کوردستان چەندە گەشەسەندنى بەخۆیەوە بینیوە:

ژمارەى قوتابی و مامۆستا و قوتابخانەکانى خوێندنى (١٩٩٠ ـ ١٩٩١):
یەکەم: لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، لە هەرێمى کوردستان بە گشتى (٥٣٥,٩٦٣) قوتابی و (١,٣٢٠) قوتابخانە و پەیمانگە هەبوون کە بەم شێوەیە ڕێز ببوون بەسەر قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن:
ـ (٦١) باخچەى منداڵان: (٤,٥٨٨) قوتابی
ـ (٨١٩) قوتابخانەى سەرەتایی: (١,٣١٤,٦٥٣) قوتابی
ـ (٣٠٠) قوتابخانەى دواناوەندى: (٤١٥,٤٣٠) قوتابی
ـ (٣٧) قوتابخانەى پیشەیی: (١٠,٣٤٧) قوتابی
ـ (١٥) قوتابخانەى تایبەت بە نەوجەوانان: (١,٨٤٢) قوتابی
ـ (٨) پەیمانگە: (٦,٧١٤) قوتابی

دووەم: لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، لە هەرێمى کوردستان بە گشتى (٢١,٣٨٩) مامۆستا هەبوون کە بەم شێوەیە دابەش ببوون بەسەر قۆناغە جیاوازەکانى خوێندندا:
ـ لە باخچەى منداڵان (٤٤٠) مامۆستا هەبوون.
ـ لە قوتابخانەى سەرەتایی (١٥,٥٤٩) مامۆستا هەبوون.
ـ لە قوتابخانەى دواناوەندى (٤,٠٣٠) مامۆستا هەبوون.
ـ لە قوتابخانەى پیشەیی (١,٠٤٢) مامۆستا هەبوون.
ـ لە قوتابخانەى تایبەت بە نەوجەوانان (٦٤) مامۆستا هەبوون.
ـ لە پەیمانگە (٢٦٤) مامۆستا هەبوون.

ژمارەى قوتابی و مامۆستا و قوتابخانەکانى خوێندنى (٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣):
یەکەم: لە هەرێمى کوردستان (٦,٧٥٨) قوتابخانە (٦,٢٦٦حکومى و ٤٩٢ ناحکومى) هەن کە تیایاندا (١,٨٠٠,٢٣٢) قوتابی (١,٦٦٤,١٢٢ قوتابی لە قوتابخانەى حکومىن و ١٣٦,١١٠ قوتابی لە قوتابخانەی ناحکومین) دەخوێنن. لە خوارەوەش ژمارەی قوتابی و قوتابخانەکان بە پێى قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن دیارى کراون:
ـ (٤٥٤) باخچەى منداڵان: (٦٣,٥٥٩) قوتابی
ـ (٤,٩٤٠) قوتابخانەى بنەڕەتى: (١,٣١٤,٦٥٣) قوتابی
ـ (٣١١) قوتابخانەى دواناوەندى: (٧٣,٢٨٩) قوتابی
ـ (٨٦٢) قوتابخانەى ئامادەیی: (٣٢٠,١٣٧) قوتابی
ـ (٨٥) قوتابخانەى فێرکردنى خێرا: (٤,٠٣١) قوتابی
ـ (١٩) قوتابخانەى خوێندنى ئیسلامى: (١,٢٤٤) قوتابی
ـ (٤١) قوتابخانەى پیشەیی: (٩,٢٨٤) قوتابی
ـ (٨) کۆمەڵگە: (٦,٦٤٠) قوتابی
ـ (٧) قوتابخانەى تایبەت بە نەهێشتنى نەخوێندەوارى: (٣٢٥) قوتابی
ـ (٣١) پەیمانگە: (٧,٠٧٠) قوتابی

دووەم: لە هەرێمى کوردستان (١٥٠,٨١٦) مامۆستا هەن کە (١٤١,٢٨٨ مامۆستا لە قوتابخانە حکومییەکانن و ٩٥٢٨ـیان لە قوتابخانە ناحکومییەکانن) کە ئەمانەیش (١١٨,٩٦٧) مامۆستایان هەمیشەیین و (٣٠,٣٨٤) مامۆستایان وانەبێژن و (٢٥٢) مامۆستایان گرێبەستى ناحکومین و (١,١٦٩) مامۆستایان هاوکارن. لە خوارەوەش بەسەر قوتابخانەکان و پەیمانگە و کۆمەڵگەکان، بە پێى قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن دابەش بوونە:
ـ (٦,٢٩٦) مامۆستاى باخچه: (٥,٣٩٣‌ هه‌میشه‌یی)، (٦ گرێبه‌ستی حكومی)، (٨٧٧ وانه‌بێژ) و (٢٠ هاوكار)
ـ (١١٠,٢٨٢) مامۆستاى بنەڕەتى: (٨٥,٣٦٠ هەمیشەیی)، (٢٤٠ گرێبه‌ستی حكومی)، (٢٣,٦٠٦ وانه‌بێژ) و (١,٠٦٠ هاوكار)
ـ (٦,٣٢٩) مامۆستاى دواناوه‌ندی: (٤,٧٤٤ هه‌میشه‌یی)، (١ گرێبه‌ستی حكومی)، (١,٥٧٩ وانه‌بێژ) و (٥ هاوكار)
ـ (٢٣,٥٨٩) مامۆستاى ئاماده‌یی: (١٩,٧٦٥ هه‌میشه‌یی)، (٢٧ گرێبه‌ستی حكومی)، (٣,٧٠٨ وانه‌بێژ)، (٤ گرێبه‌ستی ناحكومی) و (٨٤ هاوكار)
ـ (٦٤٠) مامۆستاى فێركردنی خێرا: (٥٩٠ هه‌میشه‌یی) و (٥٠ وانه‌بێژ)
ـ (٣٣٠) مامۆستاى خوێندنی ئیسلامی: (٢٨٠ هه‌میشه‌یی) و (٥٠ وانه‌بێژ)
ـ (١,٥٠٢) مامۆستاى پیشه‌یی: (١,٣٨٧ هه‌میشه‌یی) و (١١٥ وانه‌بێژ)
ـ (٥٩٢) مامۆستاى كۆمه‌ڵگه‌: (٣٤٩ هه‌میشه‌یی) و (٢٤٢ وانه‌بێژ) و (١ گرێبه‌ستی حكومی)
ـ (٥٨) مامۆستاى تایبەت بە نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری کە هەمیشەیین.
ـ (١,١٩٨) مامۆستاى په‌یمانگه‌: (١,٠٤١ هه‌میشه‌یی) و (١٥٧ وانه‌بێژ)


بەراوردکارى ساڵى خوێندنى (١٩٩٠ ـ ١٩٩١) و (٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣):
ـ لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، (١,٣٢٠) قوتابخانە و پەیمانگە هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣، (٦,٧٥٨) قوتابخانە هەیە، واتە (٥,٤٣٨) قوتابخانە زیادى کردووە کە بە ڕێژە دەکاتە: (٧٥.٧٣%)
ـ لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، (٥٣٥,٩٦٣) قوتابی هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣، (١,٨٠٠,٢٣٢) قوتابی دەخوێنن، واتە (١,٢٦٤,٢٦٩) قوتابی زیادى کردووە کە بە ڕێژە دەکاتە: (٥٧.٦١%)
ـ لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، (٢١,٣٨٩) مامۆستا هەبوون ئەمە لەکاتێکدا کە بۆ ئەمساڵى خوێندنى ٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣، (١٥٠,٨١٦) مامۆستا هەن، واتە (١٢٩,٤٢٧) مامۆستا زیادى کردووە کە بە ڕێژە دەکاتە: (٨٣.٤٨%)
بۆیە بە گشتى لە ڕووى پەروەردەییەوە دەتوانین بڵەین لە ماوەى ٣١ ساڵى ڕابردوودا، پەروەردە لە هەرێمى کوردستان (٧٢%) پێشکەوتنى بە خۆیەوە بینیوە و بەدەر لەمانەش لە ساڵى خوێندنى ١٩٩٠ ـ ١٩٩١، تەنیا ٦ قۆناغى جیاوازى خوێندن هەبوون لە نێو پرۆسەى پەروەردەیی وەزارەتى پەروەدە، کەچى لە خوێندنى ٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣، ١٠ قۆناغى جیاوازى خوێندن هەن کە قوتابیان و مامۆستایانى بەسەردا دابەش بوونە. ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە هەرێمى کوردستان لە ڕووى پەروەردەیی و خوێندەواری و ڕەخساندنى هەلى کارەوە پێشکەوتنێکى گەورە و خێراى بە خۆیەوە بینیوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢