Skip to the content

مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپارد بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت بڕیاریدا دەست بە جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان بکرێت بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە.
بەپێی رێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان (ناوچە ساردەکان) دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا کە ئەوەش بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەبێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢