Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.
پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.
پێویستە لەسەر میدیا و میدیاکاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان ڕێنوێنی گونجاویان بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢