Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی شووباتی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە روودانی دوایین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای "بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی" لە هەرێمی کوردستان و "پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.

ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٨ـی شووباتی ٢٠٢٣