Skip to the content

بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رێككه‌وتی ١ـی شوباتی ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتووێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌م بڕگانە پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١ـی شوباتی ٢٠٢٣