Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی ناکاویی بۆ سەرجەم پارێزگاکان دابین دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی ٩ ملیار دینار، ٢٠ ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی دابینکرد کە هەشتیان تایبەتن بە کاری ڕزگارکردن و فریاگوزاری ڕووداوە سروشتی و نەخوازراوەکان، ١٢شیان جۆری تایبەتی ئاگرکوژێنەوەن و ١٣٠ کارمەندیش لە بەرزترین ئاست لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕاهێنانیان پێکراوە.
د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوون و ئاماژەشی بەوەکرد، ئەو ٢٠ ئۆتۆمبێلە دەبنە پشتیوانییەکی باش بۆ هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان.
د.هێمن میرانی بەناوی وەزیری ناوخۆوە سوپاسی هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە ڕووداوی بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان ڕۆڵێکی گەورە و گرنگیان گێڕاوه.