Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان،بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٢٠ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن دینار بۆ ماوەی ٣ ساڵ، بەمەبەستی گواستنەوەو کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی، گوژمەی ٩ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٢) دوكان، گوژمەی ١٠ ملیار و ٨٧٣ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٣)چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت.