Skip to the content

پرۆژەی ئاوی خاس لە یەك ڕۆژدا 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دابین دەكات

پرۆژەی ئاوی خاس لە شاری قەڵادزێ یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.

ئەو پرۆژەیە لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی ٢ ھەزار و ٨٠٠ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئێستاش ڕۆژانە ٣١ ھەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی ٩٠ ھەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات.

ئەو شوێنانەی لە شاری قەڵادزێ لێی سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی هەنارۆك، گوندی حەسار، شەهیدانی ئاشتی، فەرمانبەران، گربداخ، مامقاسمە، ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، هەوارەبەرزە، ڕاپەڕین، ئاسۆس، سەرنێڵ، شەهیدان، خانەقا، بنقەڵات، كارەبا، جوتكانیان، لیوا‌و، هەنارۆكی سەروو، دەروازەی شاری قەڵادزێ، چۆمخڕكە.

پرۆژەكە ساڵی ٢٠١٣ تەواو كراوە و دوای ٢٥ ساڵ لە ئیشكردنی، بە مەبەستی دابینكردنی ھەزار و ٤٠٠ مەتر سێجا ئاو لە یەك كاتژمێردا دەتوانرێت فراوانتر بكرێت و بەوەش كۆی ئاوی بەرهەمهاتوو لە پرۆژەكەدا دەبێتە ٤ ھەزار و ٢٠٠ مەتر سێجا لە یەك كاتژمێردا