Skip to the content

منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندە تەندروستییەکان بێ بەرامبەر چارەسەر وەردەگرن

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتیی دەردەکات و بەپێی بڕیارەکەش، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە گشتاندنی بۆ کراوە، و لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، هەموو پشکینین و چارەسەرێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم لە ناوەندە تەندروستییە حکومییەکان دەکرێتە بێ بەرامبەر.
ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، و بەمەش بارگرانییەکی زۆر لەسەر کوسوکاری ئەو منداڵانە کەمدەکاتەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٦ی کانوونی دووەمی