Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣