Skip to the content

لە ئیدارەی سۆران سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری کەوتەکار

پێنجشەممە ٢ـی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران بۆ جاری یەکەم دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەی ئەلیكترۆنی، کەوتەکار.

شایەنی باسە، یەکەم مۆڵەتی شوفێری بە سیستەمی دیجیتاڵی درایە کچە شەهیدێکی ئیدارەی سۆران بە ناوی رێزان خورشید.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: “بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت وەک پڕۆسەیەکی بەردەوامی کابینەی نۆیەم یەکێکە لە ئامانجەکانمان بۆ خزمەتکردن و کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران”.

٢ـی ئاداری ٢٠٢٣