Skip to the content

لە هەولێر شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان داخران

بەبڕیاری دادگا، شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان لە هەولێر، بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاساییەوە، داخران و سەرپێچیکارانیش دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان، لەبارەی داخستنی ئەو شوێنانەوە دەڵێت: “بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخەوە بووە، داخستنەکە بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت و سەرپێچیکارانیش دەستگیرکراون”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە پابەندیی تەواوی ڕێنماییەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و ساختە، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان، هۆشداریی ئەوەش دەدات: “لیژنەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ڕێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە بەرهەمی نایاسایی و قەدەخەکراو”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١ـی ئازاری ٢٠٢٣