Skip to the content

کاتژمێرێک دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، یەک کاتژمێر دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە و لە بری کاتژمێر ٣، کاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ دەوام کۆتایی دێت.

ئەم بڕیارە، تا کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٣