Skip to the content

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمان ڕادەگەیەنرێت

دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێککەوتی ٢٧ و ٢٨ی ئایاری٢٠٢٣ بەرێوەچوون و تیایدا هەزار و ١٤١ بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان ئەنجامدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٣١ی ئایاری٢٠٢٣ ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێن و بەشداربووان دەتوانن سەردانی ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ وەرگرنتی ئەنجامەکان.

هەروەها بەشداربووانی دەرچوو لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون لە ئاست و خولەکان تاوەکو ئەوانەی پێشکەشی خویندنی بالا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان دەکەن بتوانن بۆ مەبەستی وەرگرتنی خاڵ لە پرۆسەی پێشبرکێی خاڵبەندی لەسەر کورسیەکان بە پێی پلان بەکاری بھێنن و ھەژماری بکەن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری