Skip to the content

بارانبارین لە هەندێک ناوچەى هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

ڕۆژى پێنجشەممە و هەینی، باران لە هەندێ ناوچەى جیاجیای هەرێمی کوردستان دەبارێت. لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە، بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا؛ هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت. لە ئەنجامی زیادبوونی خێراییی با، ئەگەری خۆڵبارین لە هەندێک ناوچە هەیە.
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٥ى ئایارى ٢٠٢٣، پلەکانی گەرما لە ١-٢ پلە بەرز دەبنەوە. خێراییی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت ١٠ - ٢٥ کم/ک . ئاراستەی با لە باکووری خۆرئاواوە دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان ٧– ٩ کم دەبێت.

ڕۆژى هەینی ٢٦ى ئایارى ٢٠٢٣، کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت:
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی بارانبارینێکی کەم دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، ئەگەری لێزمەبارانی کورتخایەن هەیە. لە ئەنجامی زیادبوونی خێراییی با لە هەندێک ناوچە تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە .
پلەکانی گەرما بەراورد بە پێنجشەممە تۆزێک بەرزتر دەبێتەوە. خێراییی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت بۆ ١٠ - ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا؛ هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٣٠ کم .ئاراستەی با ڕووە و باکووری خۆرئاوا دەبێت .مەوداى بینین لە نێوان ٧ – ٩ کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٣ پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران : ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان :  ٣٩ پلەى سیلیزى