Skip to the content

بە بەشداریی ١١٤١ فێرخواز تاقیکردنەوەی کۆتاییی خولەکانى زمانی ئینگلیزی بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، هەزار و ١٤١ بەشداربوو، تاقیکردنەوەی کۆتاییی خولەکانى زمانی ئینگلیزییان لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومییەکانی کوردستان کرد.

لە سنوورى پارێزگای هەولێر ٤٥٦ بەشداربوو لە گشت ئاستەکان، لە هەریەک لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و کۆیە و سۆران و پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد.

لە سەنتەرەکانی زمانى پارێزگای سلێمانى ٤٩٢ بەشداربوو لە هەریەک لە زانکۆکانى سلێمانى و هەڵەبجە و چەرموو و راپەرین و گەرمیان و پۆلیتەکنیکی سلێمانى و لە سەنتەرەکانی زمانى پارێزگای دهۆک ١٩٢ بەشداربوو لە هەریەک لە زانکۆکانى دهۆک و زاخۆ و پۆلیتەکنیکی دهۆک تاقیکردنەوەیان کرد.

ئامانج لە تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانى ئینگلیزی، بریتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربووان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.