Skip to the content

بەشێکی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان بە شێوازی ژینگەپارێزییە

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ئایاری ۲۰۲۳، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا پێشوازیی لە د.تۆركیلد بیوگ، نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتییەكە لە هەولێر کرد.

لە دیدارێكدا باسیان لە هەنگاوەكانی پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خاوێن و وزە نوێبووەكان و دانانی وێستگەی بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبای لە هەرێم كرد.

کەمال محەمەد، ئامادەیی وەزارەتی كارەبای بۆ پێدانی مۆڵەت و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانە پیشاندا کە دەیانەوێت وێستگەی بارگراویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە شارەكانی كوردستان دابمەزرێنن.

نێردەی یەكێتیی ئەوروپا هەوڵەكانی وەزارەتی کارەبای بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگرتن لە گۆڕانكاری كەشوهەوا بەرز نرخاند و داوای كرد لە رێگەی وێستگەکانی ژینگەپارێزییەوە زیاتر گرنگی بە پاراستنی ژینگە بدرێت و كارئاسانیش بۆ زیادكردنی وێستگەكانی تایبەت بە بارگاویكردنی كارەبا بۆ ئۆتۆمبێل بدرێت.