Skip to the content

فەرمانگەى کاروباریی کارگێڕی و داراییی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی حکوومی دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

لە ئاگادارییەکی فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕی و دارایی سەر بە سەرۆکایەتیی دیوان لە ئەنجوومەنی وەزیران، بە ژمارە ٦٤٥٦ لە ڕێکەوتی ٢٥ى ئایارى ٢٠٢٣، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ سێ ئۆتۆمبێلی حکومی لە جۆرى تۆیۆتا لاندگروسەر (زرێپۆش) بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیەندراوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، زیادکردنەکە لە ڕۆژى دووشەممە، ١٢ى ٦ى ٢٠٢٣، کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ دەکرێت؛ هەر کەسێک خواستی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتییی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەى فرۆشتن و بەشی ئامێرەکان بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە؛
1- دانانى بارمتەى یاسایی بە شێوەى چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٧ ملیۆن دینار.
2- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشدارەى زیادکردنەکە دەباتەوە.
3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقد) دەبێت و دینارى عێراقی وەردەگیرێت.
4- کڕیار پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
5- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەى لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەبێت.