Skip to the content

کابینەی نۆیەم 1,283 مۆڵەتی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پیشەسازی لە کەلار بە هاووڵاتییان داوە

لەماوەی چوار ساڵی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەزار و 283 مۆڵەتی خانووی نیشتەجێبوون، باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی، لەلایەن شارەوانییەوە کەلارەوە، دراونەتە هاووڵاتییان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاماری مۆڵەتدانی بە هاووڵاتییان بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون، باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی لە کەلار بڵاوکردووەتەوە “زۆرترینیان لە ساڵی ٢٠٢١دا بووە”.

- لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٣٢٥ مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ١٨ مۆڵەتی بارزگانی و دوو مۆڵەتی پیشەسازی، لە هەر سێ سێكتەردا ٣٤٥ مۆڵەتن.

- لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٥٢ مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ١٦ مۆڵەتی بازرگانی و دوو مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكان لەو ساڵەدا ٢٧٠ مۆڵەتن.

- لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٣٤٣ مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ٣٤ مۆڵەتی بازرگانی و دوو مۆڵەتی پیشەسازی، كە سەرجەمیان لەو ساڵەدا دەكاتە ٣٧٩ مۆڵەت.

- لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٦٠ مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ٢٧ مۆڵەتی بارزگانی و دوو مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكانیش لەو ساڵەدا، بریتین لە ٢٨٩ مۆڵەت.

هەر بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆدا، سەرجەمی ژمارەی مۆڵەتەكانی سێكتەری خانووی نیشتەجێبوون بریتین لە ١١٨٠ مۆڵەت، لەبواری بازرگانیش ٩٥ مۆڵەت و لە سێكتەری پیشەسازی ٨ مۆڵەت.

بەشێوەیەکی گشتیش، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا لە هەر سێ سێكتەری خانوو، بارزگانی و پیشەسازیدا هەزار و ٢٨٣ مۆڵەت لەلایەن شارەوانییەوە دراونەتە هاووڵاتییان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری