Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، سەردانێكی مەیدانی بۆ چەند ڕێكخراوێك ئەنجام دا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، لە سەردانێکی مەیدانی و بێئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە شارى هەولێر هەردوو ڕێکخراوی (کەوثەر بۆ ڕوقیەی شەرعی و رێکخراوى ماڵی ئارام)ی بەسەرکردەوە.

بە بەشدارى سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، مەراسیمى کۆتایى خولێکى ڕاهێنانى تایبەت بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لە بارەگاى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و راهێنانی ئەوروپی (ETTC) مەراسیمى کۆتاییهێنان بە خولێکى تایبەت بە (پرۆتۆکۆل، ئەتەکێت، زمانی جەستە) بەڕێوەچوو، کە خولەکە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى پلەباڵاى میری رێکخرابوو.

ئاگاداری..

بۆ هەموو ئەو خزمەتخوازانەى دەیانەوێت رێکخراو تۆمار بکەن لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، پێویستە لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە ژمارە (07508110808) و دواتر داخیلبوون بۆ ژمارە (0) سفری بەدالە، پەیوەندیمان پێوە بکەن تا وادە و کاتی سەردانیکردنیان بۆ دیاری بکرێت.