Skip to the content

هەواڵەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پانێڵێکی وەرزشی دەکات

بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پانێلێکی تایبەت بە ڕۆژی وەرزشی کوردستان کرد.

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان: نەهێشتنی گەندەڵی لە پێشینەی کارەکانی ئەم کابینەیەیە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، بەشداری مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەی "برەودان بە دادپەروەری بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق" کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ـ UNDP و نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوە دەچێت.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بە هاوکاری رێکخراوی USAID کۆتاییان هێنا بە وۆرکشۆپێکی دوو رۆژە بۆ بەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێم لە هەوڵى چارەسەرى کێشەى ڕێکخراوە کوردستانییەکانە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی مەی ٢٠٢١ى زایینى، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سەر بە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد.

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لەگەڵ نوێنەری یونامی کۆدەبێتەوە

ڕۆژی ٥ ی مایسی ٢٠٢١ سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان (بارزان ئەکرەم مەنتک) پێشوازی لە (نوێل کوتوتوا) راوێژکاری مافی مرۆڤ لە یونامیUNAMI کرد.

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بەشداربوو لە پانێڵێکی تایبەت بەگەنجان

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٩ بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت بە گەنجان دەربارەی (بەرەو ئاشتی) کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی ئەمەلی عیراقی (جمعیە الامل العراقیە) ڕێکخرابوو.

سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، سەردانێكی مەیدانی بۆ چەند ڕێكخراوێك ئەنجام دا

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، لە سەردانێکی مەیدانی و بێئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە شارى هەولێر هەردوو ڕێکخراوی (کەوثەر بۆ ڕوقیەی شەرعی و رێکخراوى ماڵی ئارام)ی بەسەرکردەوە.

بە بەشدارى سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، مەراسیمى کۆتایى خولێکى ڕاهێنانى تایبەت بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لە بارەگاى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و راهێنانی ئەوروپی (ETTC) مەراسیمى کۆتاییهێنان بە خولێکى تایبەت بە (پرۆتۆکۆل، ئەتەکێت، زمانی جەستە) بەڕێوەچوو، کە خولەکە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى پلەباڵاى میری رێکخرابوو.

ئاگاداری..

بۆ هەموو ئەو خزمەتخوازانەى دەیانەوێت رێکخراو تۆمار بکەن لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، پێویستە لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە ژمارە (07508110808) و دواتر داخیلبوون بۆ ژمارە (0) سفری بەدالە، پەیوەندیمان پێوە بکەن تا وادە و کاتی سەردانیکردنیان بۆ دیاری بکرێت.

لە مەراسیمێکدا سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان دەستبەکار بوو

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 لە هۆڵى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان و بە ئامادەبوونى د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەرانى حکومیى، بارزان ئەکرەم مەنتک وەک سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان دەستبەکاربوو.