Skip to the content

هەواڵەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سێکتەری ژینگە، کشتوکاڵ، ئاو، پاراستنی ئاژەڵان و گەشتوگوزار کۆبووه‌وە

بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکان و دروستکردنی هەماهەنگی، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سێکتەری ژینگە، کشتوکاڵ، ئاو، پاراستنی ئاژەڵان و گەشت و گوزار کۆبووه‌وە.

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحكومییەکان پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکات

بە مەبەستی برەودان بەکاری ڕێکخراوەیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان پڕۆژەیەک لە سۆران لەژێر ناوی (سۆران، لانکەی شۆڕش) ئەنجام دەدات 

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان واده‌یه‌ك بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی دیاری ده‌كات

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاگاداری هەموو ڕێکخراوەکان دەکاتەوە کە وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١٢ دەست پێدەکات و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٣١ دەبێت.

بڕیارێک لە بارەی باجی ڕێکخراوەکان دەرچوو

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیارێک کێشەی باجی ڕێکخراوەکانی چارەسەر کرد

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان و منداڵان کۆبوویەوە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوه‌یەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان و منداڵان بە ئامادەبوونی دکتۆرە خانزاد سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان و منداڵان.

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆمەک و هاوکاری بەسەر (٩٥) خانەوادەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دابەش کرد

وەکو بەشی دووەمی کەمپینی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆمەک و هاوکاری بەسەر (٩٥) خانەوادەی زیانلێکەوتوو دابەش کرد.

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان، سیمینارێکی دەربارەی شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکی ساڵانەی ڕێکخراو بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی تازە دامەزراو لە پارێزگای دهۆک  سازکرد. 

کۆمەک و هاوکاریی بە سەر ١٧٤ خێزانی زیانلێکەوتووی شاری هه‌ولێر دابەش کرا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٣١، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە مەراسیمێکدا هاوکاریی بەسەر ژمارەیەک خانەوادەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دابەش کرد

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆبۆوە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ڕێکخست لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاوی بەڕێوەبەری هەرێمی و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیاند

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری زێڕین و گوندی کۆری ڕاگەیاند