Skip to the content

ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دروستکردنی ڕەشنووسی پێداویستییەکانی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کارو چالاکی ڕێکخراوەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٦، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە خوولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە دەرباره‌ی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن کە بە هاوکاری ڕێکخراوی USAID،  وەکو بەشێک لە پڕۆژەی حوکمڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیاریەتی لە عێراق کە ڕێکخراوی ناوبراو پێی هەڵساوە.

ڕاهێنانەکە بە بەشداری بەشێک لە فەرمانبەرانی هەموو بەڕێوەبەراتییەکانی فەرمانگە بەڕێوەچوو. ئاماده‌كاری کرا بۆ دروستکردنی رەشنووسی پێداویستییەکانی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کارو چالاکی ڕێکخراوەکان.

جێی ئەمە بەشی یەکەمی ئەم ڕاهێنانەیە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو بەشی دووەم ئەنجام بدرێت.

لەکۆتاییشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی ڕاهێنانەکە دابەشکرا.