Skip to the content

سەرۆکایەتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێم و عیراقی فیدرال کۆبوونەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٠/٦/٢٠٢١، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ئەشرەف عبدالکریم مراد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی عیراقی فیدرال.
لەکۆبوونەوەکە عمر علی محمدامین رێکانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق و بەختیار حاجی حمد بەرێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندیەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئامادەبوون.
چەند مەبەستێک هەبوو لە سەردانەکە، لەوانە: نزیک بوونەوە لەنێوان هەردوولا و دروستکردنی پەیوەندی لەسەر ئاستی باڵا و بەڕێوەبەرایەتیەکان، وەهەروەها تیشک خستنەسەر ئەو گیروگرفتانەی کە رێکخراوە کوردستانیەکان رووبەڕووی دەبنەوە لەکاتی تۆمارکردنیان لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان لە بەغدا.
ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی بوو، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان لە بەغدا تێگەیشتنی باشی هەبوو بۆ ئەو کێشانە و بەڵێنی کارئاسانیشی دا لە ڕیگەی چەند میکانیزمێکی دیاریکراو لەوانە چاککردنی هەندێک رێنمایی لە یاسای رێکخراوەکان و گۆرینەوەی ئەزموون لەنێوان ستافی هەردوو فەرمانگە وبەردەوام بوونی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا.