Skip to the content

بڕیارێک لە بارەی باجی ڕێکخراوەکان دەرچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-دوای هەوڵی بەردەوامی سەرۆک و ستافی نوێی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، تواندرا کێشەی باجی ڕێکخراوەکان  بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی دیوان و بە هاو ئاهەنگی و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و دەرامەت چارەسەر بکرێت کە بە جۆرێک لەمەودوا ئەو ڕێکخراوانەی خۆبەخشن و یاخود فەرمانبەری مووچەخۆریان نیە، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و دەرامەت بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پاکانەی باج، هەروەها بۆ ئەم مەبەستە داوا لە ڕێکخراوەکان دەکەین کە ناوەڕۆکی بڕیاری فەرمانگە پەیوەست بە ڕێکخستنی باجی کارمەندانی ڕێکخراوەکان بخوێننەوە وەکو لە وێنەکەدا هاتووە.

وە بەم زووانەش فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەرگای وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی دەکاتەوە.