Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٩، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان، سیمینارێکی سازکرد بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی تازە دامەزراو لە پارێزگای دهۆک دەربارەی شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکی ساڵانەی ڕێکخراو .  
لە سیمینارەکە چەندین بابەت بۆ بەشداربووان ڕوونکرایەوە، لەوانە: گرنگیی ڕاپۆرتی دارایی بۆ فەرمانگە و ڕێکخراوەکان، وردەکاریی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دارایی، تێبینییەکانی فەرمانگە لەسەر ڕاپۆرتی دارایی ڕێکخراوەکان، میکانیزمی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی لە لایەن فەرمانگەوە.
شایانی باسە سیمینارەکە بەشێکە لە پرۆژەی حوكمڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیاریەتی لە عێراق کە ئاژانسی ئەمه‌ریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID  پاڵپشتی دەکات.
لە داهاتووشدا فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان لە پێناو بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەیی لە هەرێمی کوردستان.