بڵاوکراوەکان
فەرمانی کارگێڕی
- پێداویستى جێبه‌جێكردنى بڕگه ياساييه‌كانى دواى تۆماركردن پێداویستى نوێکردنەوەى فەرمانى کارگێرى
1-هێنانى چوار تۆماره‌كه‌ى تايبه‌ت به رێكخراو به‌پێى ياسايى ژماره (1)ى ساڵى 2011ى به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه: (کۆپى ورەقەى یەکەم)
((ڕێكخراو له‌سه‌رێتى ئه‌و تۆمارانه‌ى دادێ هه‌بێت و ده‌بێ له‌لايه‌ن دادنوسيشهوه ئه‌رێ كرابن))
يه‌كه‌م: تۆمارى ئه‌ندامان: ناو، ناونيشان، ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، پله‌ى خوێندن و رۆژى بوون به ئه‌ندام تۆماركرابێت.
دووه‌م تۆمارى برياره‌كان: بريتى ده‌بێت له برياره‌كانى هه‌ريه‌كه له ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ى گتشتى و ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌پێى پيرهوهكهى نوێنه‌رايه‌تى رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراوه‌كه‌وه ئيمزا ده‌كرێت.
سێيه‌م: تۆمارى ژمێريارى: داهات و جهرجييهكانى رێكخراوى تيدا تۆمار ده‌كرێت
چواره‌م: تۆمارى بنه‌ره‌ت ( هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانى كواستهو نهگواستهى رێكخراوه‌كه‌ى تيدا تۆمار ده‌كرێت.
په‌رى يه‌كه‌مى تۆماره‌كان كۆپى ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كه‌دا هاوپێچ ده‌كرێت.
2-هێنانى كڵێشهى تايبه‌ت به رێكخراو و مۆركردنى به مۆرى تايبه‌تى رێكخراو.
3- حيسابى بانكى بۆ خوێندنەوەى رێنمایی چۆنیەتى کردنەوە حیسابی بانکی لە بانکی حکومی و ئەهلی تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە
4-هێنانى کۆنوسى ده‌سته‌ى كارگێرى كه پێويسته له تۆمارى برياره‌كان تۆماركرابێت و له‌لايه‌ن كه‌سانى ده‌سه‌ڵاتدار به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى واژوو كرابێت و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێرى پێويسته به پێى پهيرهوى ناوخۆى رێكخراو بێت.
5-گه‌رانه‌وه‌ى فه‌رمانى كارگێرى ئه‌صڵى.
6-به‌نوسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه ناحكومييه‌كان ده‌كرێت و دهيهێنت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كارگێرى به‌مه‌به‌ستى پێدانى فه‌رمانى كارگێرى نوێ و ئاماژه دان به ده‌سته‌ى كارگێرى رێكخراو..
7-بؤ ئەو کەسانەى لە درەوەى هەرێمن پێویستە کارتى نیشتەجێبوونى هەمیشەى لەگەڵ دەبنرێت.
8- هێنانى کۆپیەک لە (نفوس، کارتى زانیارى) دەستەى کارگێرى لە یەک رووى لاپەڕەیەک.
تۆمارەکانى رێکخراو (سجلات ) چوار دانە
ئەرێکردنى تۆمارەکانی رێکخراو لە فەرمانگەى دادنووس ( تصدیق کاتب عدل)