قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ڕایگەیاند وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن و هیچ پاساوێک نییە بۆ پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوە چوو، باڵیۆزی بەریتانیا بە بۆنەی شە ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ تۆرکیڵد بیگ، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، باسی چۆنییەتی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان کرا. لەم چوارچێوەیەشدا جەخت کرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی پڕۆژەی باز ...

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هاوسۆزی و هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و هاوڵاتییانی هەرێم دەربڕی لەپای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر شاری هەولێر. لەوبارەیەوە، ق ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاووتوێی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا. لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە هەولێر بەڕێوە چوو و شۆڕش ئیسماعیل ...

قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جددی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتیی کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق کۆبووەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولایان کرد. لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەمە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ...

قوباد تاڵەبانی و ڤیکتۆریا نۆڵاند کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ڤیکتۆریا نوڵاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بەوەکالەت کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەر یەکە لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و دارا رە ...