قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایيندە کۆبووەوە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چونییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاووتوێ کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە 19/5/2025 بەڕێوەچوو، داودئۆغڵوو باسی لە هاوڕێیەتيی ٢٠ ساڵەی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال کرد و پەرۆشی و هەوڵە بەردەوامەکان ...

لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنیدا قوباد تاڵەبانی بروسکەیەک ئاراستەی سکرتاریەکی یەکێتيی مامۆستایان دەکات
بەڕێزان سکرتارییەتی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستانمامۆستایانی خەباتگێڕی ڕێگهی زانست پیرۆزبایيی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیيەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ داهێنانی زیاتر لە کایەکانی تێکۆشانی زانستی و پیشەیی و پەروەردەیی؛ بەرەو هێنانەديی ئەو ئامانجانەی کە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی سەردەم دەیخوازێت. پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەکانتان بۆ داکۆکیکردن لە ماف ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر عەلی قەرەداغی کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاووتوێی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە (4/5/2025) بە ئامادەبوونی هەریەکە لە مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و حوسێن نهجمهدين ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕيی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە ...

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەکات
برای بەڕێزم کاک دکتۆر محەمەد شکری زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی (حاجی خدیجە)ی دایکی ئازیزتانم بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە دڵسۆزەکەتان دهکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا لله وانا اليه راجعون قوباد تاڵەبانیجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان كرد و پێکەوە تاووتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە (29/4/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دوایين بەرەوپێشچوونەکانی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە دوا ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپيی عێراق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپيی عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی وەرزش لە کوردستان و عێراق تاووتوێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی شەمە ٢٦/٤/٢٠٢٥، لە شارى سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بەپیشەییکردنی وەرزش و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وەرزش كردهوه. سەرۆ ...