ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پێشوازی لە دانیێل ڕۆبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دواهەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتیش لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی هیندستان کۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە سۆومێن باکچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان کرد و هیوای خواست ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە ژەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا کرد.لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاووتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، لە هەولێر بە ئامادەبوونی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداريی قەزای سەید سادق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانى ههرێمى كوردستان، سەردانی قەزای سەید سادقی کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداريی قەزاکە، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری درا لە ماوەیەکی نزیکدا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەید سادق بەڕێوە چوو، جێگری سەرۆکوەزیران لە کەموکوڕییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرای ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمهریکا لە هەرێم کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ستیڤ بيتنهر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمهریکا كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسيی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمهریکا تاووتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوە چوو و تیایدا مارک سترۆ، کونسولی گشتیی پێشووی ئەمهریکا و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپر ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسولی گشتیی چین لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جون، کونسولی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدان بە بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەتی چینی کرد، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا هاوکار بووە لەوەی فێرخوازان لە دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێ ...