Skip to the content

قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكانی هەرێم بەردەوام دەبن

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٦ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا كەمال محەمەد ساڵح، پێشوازیكرد لە وەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كە لە بوارەكانی ووزە و تەكنەلۆژیای زانیاری و كەرتەكانی تر كاردەكەن و جەختی لەوەكردەوە کە حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ باشتركردنی ژینگەی كار بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لەپێناو ئاسانكاریكردنی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لەھەرێم.

قوباد تاڵەبانی: هاوڵاتیان مافی خۆیانە داوای خزمەتگوزاری بكەن

ئەمڕۆ ٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەھەولێر، پێشوازیی كرد لە د. ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی ھاوڕێی، لەدیدارەكەدا وێڕایی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا، تاوتوێی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بارودۆخی ئێستای عێراق و رۆژئاڤا-ش كرا.

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لە هەولێر بەڕێوەچوو و باڵیۆزی بەریتانیا بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌ عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی كرد، ئەویش لەلای خۆیەوە ڕەوشی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی شیكردەوە و باسی لەوە کرد لە ئێستادا زەمینەیەکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە وەزارەتی پێـشمەرگەدا بەوپێیەی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت ئامادەیی باشیان هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆسەیە.

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان إيف لو دريان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و شاندى ياوەری كرد كە بەسەردانێك گەشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە بەشداریی كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی فەرەنساو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بکات.

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە دەیڤد شەنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێكەوە بارودۆخی كوردستان و عێراق و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و ڕەوشی رۆژئاوای كوردستانیان تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپا کرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی نوێی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕەوشی هەرێم و بەغداو ڕۆژئاوای کوردستانی کرد.