قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدێکی روسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا کۆبووەوە و هەڵوێستی کوردی لەبارەی بارگرژییەکانی عێراق و ناوچەکەی بۆ شاندی میوان روونكردەوە.
![](/media/1709/dpm_qubad_talabanimeetsfrencheconomicdelegation.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132236708560000000)
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات دەکەین
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی ئابووريی فەڕەنسا بە سەرپەرشتیی فرانسوا دوریکۆفیز بەرپرسی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەکانی فەڕەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە و پێکەوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و بە تایبەت پێویستیی چاکسازی لە سیستمی بانکی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
![](/media/1708/deputy-pm-qubad-talabani-meets-steve-vegan.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132236559980000000)
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە
رۆژی پێنجشەممە ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەھەولێر پێشوازی كرد لە ستیڤ ڤەیگن کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان.
![](/media/1704/dpmreceivedukdelegation1.jpg?crop=0,0.098084291187739467,0,0.17777777777777778&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=132235959890000000)
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی سەربازی بەریتانیا كۆبووە
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەھەولێر، لەگەڵ شاندێکی باڵای سهربازیی بەریتانیا كە پێكهاتبوو لە ژهنهڕال سێر جۆنز لۆریمهر، نوێنهری سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا و کۆنسوڵی بهریتانیا له ههرێمی كوردستان، كۆبووە.
![](/media/1687/dpmqubadtalabanireceivesusassistantsecretarydavidschenker.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132230707960000000)
قوباد تاڵەبانی بارودۆخی عێراقی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێ كرد
رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/١/٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەھەولێر پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك و ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەرێمی كوردستان كرد.