Skip to the content

قوباد تاڵەبانی قەزای سەید سادقی بەسەركردەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای سەید سادقی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەكرد قۆناغی باشمان بڕیوە، بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین كە دە‌بێت بە‌ردە‌وام بین لە‌ جێبە‌جێ كردنی رێنماییە‌كان چونكە‌ تا ئێستاش ڤایرۆسەكە هەر ماوە.

جێگری سەرۆكی حكومەت جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی پیرۆز دەكات

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ‌ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌بۆنە‌ی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی، ‌پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزدی دە‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکهێنانی حکومەتی عێراقی تاوتوێ کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ داڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی خێرای حکومەتی نوێی عێراق و ڕاشیگەیاند پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم پێکەوە رووبەڕووی کێشەو ئاستەنگییەکانی بەردەمیان ببنەوە.

لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی کۆبووە و چەند بڕیارێکیدا

رۆژی دووشەممە ٦ نیسانی ٢٠٢٠ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە رێگە‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسە‌وە‌، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ھەرێمی كوردستان کرد.

قوباد تاڵه‌بانی ستایشی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵه‌بانی لەگەڵ فەرمانگەكانی سلێمانی تاوتوێی رەوشی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای كرد

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ستایشی كۆشش و ماندوبوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و قایمقامیەت و شارەوانی سلێمانی كرد لەهەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو پێكەوە تاوتوێی رەوشی پارێزگاكەیان كرد.