Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان، حکومەتی هەرێم هەر رێوشوێنێک پێویست بێت دەیگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی چاکسازییەکانی حکومەتی کرد

رۆژی چوارشە‌ممە ١١ ئاداری ٢٠٢٠، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌یەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی حکومەت کرد.

قوباد تاڵەبانی و کۆنسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

ڕۆژی سێشەمە ١٠ ئاداری ٢٠٢٠، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران پێشوازیی لە‌ ستیف ڤەیگن كونسوڵی ئە‌مریكا لە‌ ھە‌رێمی كوردستان كرد و ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بۆ ڕوونکردەوە.

لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە ٩ ئاداری ٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە هەولیر بە ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی لە ھەرێمی كوردستان کرد.

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ پاراستنی ھاوڵاتیان لە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووە‌

لە‌چوارچێوە‌ی كۆبوونە‌وە‌ و ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونە‌وە‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئە‌مڕۆ ٨ی ئادار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی دكتۆر ھە‌ڤاڵ ئە‌بوبە‌كر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەکارییەکانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی كرد.

قوباد تاڵە‌بانی ‌‌سە‌ردانی وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌ی كرد

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، سە‌ردانی وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌ی كرد و لە‌لایە‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و ئە‌فسە‌ر و پلە‌دارە‌كانی وە‌زارە‌تە‌وە‌ پێشوازی لێ كرا.