Skip to the content

قوباد تاڵەبانى لەگە‌ڵ نێردە دیپلۆماسییەکان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران رۆژی سێشەمە 17 تشرینی دووەمی 2020، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، لێكە‌وتە‌كانی تێپە‌ڕاندنی یاسای قە‌رزی ڕوونکردەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لە (کۆڕبەندی ئابووری کوردستان لە‌ لە‌ندن) کرد

ئەمڕۆ 17/11/2020، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەشداری لە (کۆڕبەندی ئابووری کوردستان لە‌ لە‌ندن) کرد، کە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

پرسەنامەی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی

بۆ كۆچی دوایی (قادر حاجی عەلی) ، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، پرسەنامەیە‌ك بە‌ناوی حکومەتی ھەرێم‌ بڵاودە‌كاتە‌وە‌.

قوباد تاڵەبانی: ئاسانکارى زیاتر بۆ دامەزراندنى کۆمپانیاكان و نە‌ھێشتنی رۆتین دەکەین

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە‌ئامادە‌بوونی وە‌زیری بازرگانی و پیشە‌سازی و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە نوێکردنەوەی پڕۆسەی تۆماری کۆمپانیاکان کە بەشێکە لەپلانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی بەرنامەی خزمەت وکەمکردنەوەی رۆتین.

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری 16 هەزار مووچەی نایاسایی رادەگرێت

ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ 2020/11/3، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتیی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا.

قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە گەورە ئابووریناسی جیهانی تۆماش سێدلاچێک کرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر تۆماش سێدلاچێک گەورە ئابووریناسی جیهانی و کۆماری چیک کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد.