Skip to the content

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی توركیا پەیوەندییەكانی هەرێم و توركیایان تاوتوێكرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و باڵێوزی توركیا فاتیح یەڵدز جەختیان لە بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا كردەوە.

ئەم پێداگرییە لەمیانەی پێشوازیكردنی قوباد تاڵەبانیدا هات لە باڵێوزی توركیا لە بەغدا فاتیح یەڵدز رۆژی شەممە 13 تەمموزی 2019 لە ھەولێر، لەدیدارەكەدا باڵیۆزی توركیا فاتیح یەڵدز پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد بە بۆنەی دووبارە متمانە وەرگرتنی وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم خواست، هەردوولاش پێكەوە تاوتوێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەرێم و توركیایان كرد بە لەبەر رۆشنایی پەیوەندی مێژویی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوولا.
لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی بەڕێز باڵیۆزی توركیای کرد بۆ پیرۆزباییەکەی.