Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ڕیكاردۆ ڕۆدریجز دواپێشھاتەکانیان تاوتوێكرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری یونامی دواپێشھات وگۆڕانکارێیەکانی ھەرێم وعێراقیان تاوتوێکرد.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە 16 ئەیلولی 2019،  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە  ڕیكاردۆ ڕۆدریجز سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق "یونامی".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بەوەكرد بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە ڕەوتی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و تێگەشتنی باشتر هەیە لەوبارەیەوە.

لە دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە دەستوری هەمیشەیی عێراق بنەمایەكی باش و چوارچێوەیەكی كۆكەرەوەیە بۆ چارەسەركان.

لەبەشێكیتری دیدارەكەدا هەردوولا تیشكیان خستە سەر دوا گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی لە سایەی ئەو پێشهاتانەی بەمدواییانە بوونەتە جێگەی باس.