Skip to the content

شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە

بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٠ لە دووەمین رۆژی سەردانی خۆی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، تاوتوێی راسپاردە و پێشنیارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەتایبەتی پرسەكانی نەوت و بودجەیان كرد.

لەلای خۆیەوە د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، رەوشی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد و بڕیارە كۆبوونەوەكان لەبەغدا درێژەیان هەبێت.