Skip to the content

شاندی هەرێمی کوردستان لە‌گە‌ڵ حەلبوسی كۆبووەوە

بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.

شاندی حکومەتی هەرێم رۆژی چوارشەممە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٠ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد و لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا هەدوولا لەسەر چارەسەری گشتگیری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاوڕابوون.

کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە عێراقییەکان ئەمشەو و سبەی بەردەوام دەبێت.