Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد.

لە کۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٢ لە هەولێر بەرێوەچوو، هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. یوسف گۆران بەشدار بوون، بە گرنگییەوە باس لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا کرا و بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و مەترسییەكانی داعش تاوتوێ كران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کرا کە بڕیارە لەم مانگەدا بە بەشداری هەریمی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەمبارەیەشەوە هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە، هەرێم دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت لەسەرخستنی ئەم دیالۆگەدا.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی، بۆچوونی حکومەتی هەرێمی سەبارەت بە چۆنییەتی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا شیکردەوە، باڵیۆزی ئەمریکاش پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕی.