Skip to the content

پرسەنامەی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بۆ كۆچی دوایی (قادر حاجی عەلی) ، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، پرسەنامەیە‌ك بە‌ناوی حکومەتی ھەرێم‌ بڵاودە‌كاتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دە‌قە‌كە‌یە‌تی:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، تێکۆشەر و کەسایەتی سیاسی دیاری کورد (قادر حاجی عەلی) کۆچی دوایی کرد.

کاک قادر حاجی عەلی، یەکێک بوو لە کەسایەتی و شۆڕشگێڕەکانی کورد و رۆڵی بەرچاوی ھەبووە‌ لە کارکردن بۆ بەدیھێنانی خواست و مافە رەواکانی گە‌لە‌كە‌مان.

بەم بۆنەیەوە، بە‌ناوی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌، پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ھاوڕێیان و دۆستانی دەکەین و ھاوخەمیانین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

قوباد تاڵە‌بانی
٢٠٢٠/١١/١١