Skip to the content

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی چارشەمبا سۆر لە خوشك و برایانی ئێزیدی دەكات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ئەمەش دەقەكەیەتی:

بە‌ڕێزان خوشك و برایانی ئێزدی

جەژنی چوار شەممەی سور و سەری ساڵی ئێزدی لە هەموولایەك پیرۆز دەكەم، بەهیوام ساڵی ئایندە لە بارودۆخێكی تەندروستی باشتر لە ئێستا بینەری رێوڕەسمە رەنگین و ژیان دۆستەكانی ئەم جەژنە دێرینە مێژوییە ببین.

لەم بۆنەیەدا جارێكی تر هەموو پاڵپشتییەك بۆ ئاساییكردنەوەی ژیانی ئێزیدییەكان دووپات دەكەینەوە و گەڕانەوەیان بۆ زێد و كۆمەڵگاكانی خۆیان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان بەئەركی حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەزانین بەهاوكاری ئەو دۆستانەمان كە لەخەمی رۆڵەكانی ئێزیدیدان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران