Skip to the content

هۆڵەندا نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی پێشكەش بە قوباد تاڵەبانی كرد

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەرێم بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی ئەمڕۆ (٣١ئابی ٢٠٢١) کارنامەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كرد.

ناوەڕۆكی بەرنامەكە كار لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانی دەكات لە ڕێگەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و خێراترکردنی تۆمارکردنی کۆمپانیا بچوکەکان.

پرۆژەكە چۆنییەتی پاڵپشتیکردنی بەگەڕخستنی سەنتەری بەبازارکردنی خاوەنکارە بچووکەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان بێبەش نەبن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئەو ئیمتیازاتەی لە كەرتی گشتیدا هەیە.

لە دیدارەكەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، نوێنەرایەتی هۆڵەندا، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی لە کەرتی تایبەت دووپات کردەوە و ئامادەییان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە بەگەڕخستنی پلانەكە لە هەرێمی کوردستان.