Skip to the content

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێران کۆبوونەوە

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و باڵیۆزی ئێران پێویستی گرتنەبەرى هەوڵى جدى بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق دووپات دەکەنەوە.

ەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەم دووپاتکردنەوەیە لەمیانی کۆبوونەوەیەکی نێوان قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا هات کەئەمڕۆ 21/12 لەشارى هەولێر بەرێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەربارى تاوتوێکردنی واقیعی سیاسی ئێستا کە عێراق پێىدا تێپەڕدەبێت بەتایبەت دواى بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسە گرنگە لەسەر ئایندەى وڵات، خستنەگەڕى گفتوگۆى جدی لەنێوانی لایەنە سیاسیەکاندا بەگرنگ زانرا لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەى و بنیاتنانی هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سستمی سیاسی، لەوبارەیەوە جەخت کرایەوە کەدەبێ حکومەتى نوێى عێراق حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و تواناى بەرێوەبردنی وڵاتی هەبێ لەدۆخە سەختە سیاسی و ئابورى و ئەمنییەکاندا.