Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرى سالى تازە

كوردستانیانی خۆشە‌ویست؛

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لە‌و ساڵە‌دا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.

هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا.

ھە‌ر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران